سامسۆنگ پەیوەستە بە پابەندبوون بە یاسا و ڕێنماییە ناوخۆییەکان و جێبەجیکردنی ڕێسای ڕەفتاری تووند و تۆڵی جیهانی بۆ سەرجەم کارمەندەکانی. باوەڕی وایە کەوا بەڕێوەبردنی ئاکاری تەنها ئامرازێک نیە بۆ وەڵامدانەوەی گۆڕانکارییە خێراکانی ژینگەی بازرگانیی جیهانی، بەڵکو ئامرازێکە بۆ بنیاتنانی متمانە لەگەڵ لایەنە بەرژەوەندیدارە جیاوازەکانی، بەلەخۆگرتنی: بەکاربەران، خاوەن پشکەکان، کارمەندەکان، هاوبەشانی بازرگانی و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان. بە ئامانجی بوون بە یەکێک لە بەئاکارترین کۆمپانیاکان لە جیھاندا، سامسۆنگ بەردەوامە لە ڕاهێنانی کارمەندەکانی و بەکارخستنی سیستەمی چاودێریکردن، لە کاتێکدا کە بە سیستمێکی بەڕێوەبردنی دادپەروەرانە و شەفافانە کارەکانی جێبەجێ دەکات.
ئەرک و ڕێبازی ئێمە
سامسۆنگ پەیڕەوی فەلسەفەیەکی سادەی بازرگانی دەکات، کە بریتییە لە: تەرخانکردنی بەهرە و تەکنەلۆژیاکەی بۆ دروستکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە باڵاکان کە بەشدارن لە کۆمەڵگایەکی جیهانی باشتر. بۆ بەدیهێنانی ئەمەش، سامسۆنگ بەهایەکی بەرز بۆ خەڵک و تەکنەلۆژیاکەی دادەنێت.
ئەو بەهایانەی کە ڕۆحی سامسۆنگ پێناسە دەکەن
سامسۆنگ لەو باوەڕەدایە کەوا بەرجەستەکردن و ژیان لەگەڵ بەها بەهێزەکان کلیلی بازرگانییەکی باشە. هەر بۆیە ئەم بەها بنەڕەتیانە، شانبەشانی ڕێسای ڕەفتاری توند و تۆڵ، لە دڵی هەموو بڕیارێکدان کە کۆمپانیاکە دەیدا.
پێنج بنەمای بازرگانیی سامسۆنگ
لە ساڵی 2005، وەکو کۆمپانیایەکی پێشەنگی جیهانی و لە ڕوانگەی پابەندی بە بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR)، Samsung Electronics "پێنج بنەمای بازرگانیی سامسۆنگ”ـی ڕاگەیاند. بنەماکان وەک بناغەیەکن بۆ ڕێسای ڕەفتاری جیهانیەکەی لە پابەندبوون بە ستانداردە یاسایی و ئاکارییەکان و بەجێگەیاندنی بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR).
CEOـی ئێمە بناسە
Jun, Young Hyun
- ㆍجێگری سەرۆک و CEO [2025~ئێستا]
- ㆍسەرۆک، Device Solutions(DS) و Memory Business و SAIT [2024~ئێستا]
- ㆍسەرۆک، بەشی بازرگانی داهاتوو [2023~2024]
- ㆍسەرۆکی دەستەی کارگێڕی، Samsung SDI Co., Ltd. [2022~2023]
- Samsung SDI Co., Ltd. [2017~2022], CEOㆍ
- ㆍسەرۆک، Memory Business [2014~2017]
مێژوو
ئاڵنگاریی نوێ دەگرینەبەر بۆ بەردەوامیدان بە ناوبانگەکەمان
کۆمپانیاکە بەردەوامبووە لە داهێنان تا بە پێشەنگی جیهانی لە بواری نیمچە گەیەنەری بیرگە، TVs، و مۆبایلی زیرەک بمێنێتەوە.
لە ساڵی 2019ـدا، Samsung دیدگای نوێی بەرپرسیاریێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان CSRـی ڕاگەیاند: ”!Together for Tomorrow Enabling People.“ ئەو ستراتیژییە کە پوختەی پابەندبوونی کۆمپانیاکەیە وەک هاوکارێکی هاوڵاتیی جیهانی، شیدەکاتەوە کە چۆن Samsung لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ بەجێهێنانی ئەرکە کۆمەڵایەتییەکانی و کۆمپانیاکە چ فەلسەفەی ڕەوشتێك پەیڕەودەکات بۆ سەدەی داهاتوو و دواتریش.